کوژران و بریندار بوونی ٢٢ کۆڵبەر لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ئۆکتۆبردا دا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٣٦

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ئۆکتۆبردا دا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  ئێران کوژراون و بریندار کراون کە ٧٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٧ حاڵەت (٥ کوژراو و ١٢ بریندار) کە دەکاتە ٧٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٣ حاڵەت (١کوژراو و ٢ بریندار ) کە دەکاتە ١٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت (٤ کوژراو و ٩ بریندار).

پارێزگای سنە: ٢ حاڵەت (٢ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت (٢ کوژراو و ٥ بریندار).

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە