کوژران و بریندار بوونی ١٢ کۆڵبەر لە ١٧ ڕۆژدا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی هەورامان بریندار کرا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەرەوە

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٤٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی هەورامان بریندار کرا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەرەوە ١٢ کۆڵبەر کوژراوین یان بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی جێگر لە پایگای ژاڵانەی سەوڵاوا، تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی کە خەڵکی گوندی ”دەرەکی“ بووە ”حاتەم ڕەزایی“ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی ڕەزبەرەوە (١٧ ڕۆژ)، لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١١ کەسیان بریندار بوون و یەک کەسیان کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە