کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بووە.

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٠:١٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکان لە سنووری “کێلێ” تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەم کۆلبەرە ٢٤ ساڵەی کە کوژراوە، مێهران ڕەحمانی  ڕاگەیاندووە. خاڵۆی مێهرانیش بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی ٤٥ ساڵ و کۆڵبەرێکی خەڵکی "کێلە" بە ناوی هاوڕێ ئەحمەدی هاوکات بریندار کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە  کەخەڵکی گوندی “مەنیجەڵان” سەر بە شاری بانە بوون، لە کاتێکدا دراونەتە بەر دەسڕێژی گووڵە کە لە حاڵی گەڕانەوەدابوون و هیچ کەل و پەلێکیان پێ نەبووە.

شایانی باسە کە ئیبراهیم و مێهران خێزاندارن و هەروەها هاوژینی مێهران ڕەحمانی کە دوو ساڵ پێش ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو، دووگیانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە