کوژران و برینداربوونی سی کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار کراون.

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٩:٥٦


هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەمە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠(١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر کوژراو بریندار کراون.


هەواڵنێری هەنگاو لە ئورمیە ڕایگەیاندووە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی سیراج ئەحمەدی تەمەن ٣٧ ساڵ کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی مەخموور ئەحمەدی تەمەن ٣٣ ساڵ و ئەمران کەنعانی بریندار بوون.

 

یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بەناوی "مەخموور ئەحمەدی" تەمەن ٣٣ ساڵ بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لە سنوورەکانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە ٥ کۆڵبەر کوژراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە