کوژرانی دوو کۆڵبەری سەڵماسی لە سنوورەکانی ئورمیە + ئامار

هەنگاو:هاوکات لە گەڵ کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە سنوورەکانی شنۆ، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس کە ٤ ڕۆژ پێش بە تەقەی ڕ.

١٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٠٤

 

هەنگاو:هاوکات لە گەڵ کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە سنوورەکانی شنۆ، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس کە ٤ ڕۆژ پێش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران کوژرابوو، دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”ڕۆژی دووشەممە (١٦ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کەلارەشی خواروو“ سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆ کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو“ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”جاویدان هەکاری“ کوڕی زوبەیر ڕاگەیاندووە.

 لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ( ١٥ی گەلاوێژ / ٦ی ئاگۆست)، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنوری تەرگەوەڕی ئورمیە و باکووری کوردستان گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٢٣ ساڵانەی “هاشم تەهووریان” کوری ئەسغەر و دانیشتوویی ئاوایی سولینگی سەڵماس ڕاگەیاندووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تەهووریان لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵنێری “هەنگاو” ڕاگەیاند، کە تەرمی هاشم رۆژی چوارشەممە و دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی لە کوێستانەکانی ناوچەی تەرگەوەر دۆزرایەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری گەیشتوو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە