کوژرانی سێهەمین کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە لەماوەی یەک حەفتەدا

هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی قوتوور کوژرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتەش تەنیا لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا، سێ کۆڵبەر لە .

٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٨:١١

 

هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی قوتوور کوژرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتەش تەنیا لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا، سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (٣ی گەلاوێژ، ٢٥ی ژوئیە)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد کردووە و لە ئەنجامدا ئەو کۆڵبەرە گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٤٥ ساڵە کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا گیانی لە دەست داوە، مەحموود کوڕی سەعید و دانیشتووی گوندی گەڕناویکی قوتوور ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، تەنیا لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی حەکیم حەیدەرانلوو و شەوی سێشمەش کۆڵبەریکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ڕەشید محەمەد عەلی تەمەن ٣٤ ساڵ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە