کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو:ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.

٢٢ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو:ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران کرایە ئامانج و  لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (٢١ی خەرمانانی ٢١٧٨/ ١٢ی سپتامبر ٢٠١٨)، هێزەچەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای مەریوان بۆ سەقز و نزیک سەدی گاڕان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کاسبکارەی زانا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئیسماعیل خەڵکی بانە ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باورپێکراو، دوو فیشەک دراوە لە سینگ و شانی زانا و بە هۆی قووڵی برینەکانی گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەو کاسباکرە رەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراوە.

 

 بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو لە سەرەتایی ساڵی زایینەوە ٤٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکانی کوردستان کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە