کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە کرماشان

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە نزیک کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردوە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە نزیک کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردوە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوشەممە ٢٣ بەفرانباری ٢٧١٩( ١٣ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سێ ڕییانی قازانچی(نێوان کرماشان، ڕوانسەر، کامیاران) تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفێرەکەی دەسبەجێ کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کاسبارە تەمەن ٢٨ ساڵەی، “عەلی نادری” کوڕی میرحوسێن ڕاگەیاندووە. بە وتەی شایەتحاڵەکان لانیکەم ٣ فیشەک بەر جەستەی ناوبراو کەوتووە.

یەکێک لە نزیکانی عەلی نادری وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە،  هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی کەل وپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ناوبراو کردووە.

عەلی نادری خێزاندار و دانیشتووی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە