کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی چالدێران

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٤:١٧


هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣١ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری ”عەمووخانزاد“ی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.


ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە ” ڕەزا پوورئیسماعیل“ خەڵکی گوندی خزرلوو“ ڕاگەیەندراوە.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕەزا پوورئسماعیل لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و سێ گوللە بەر سکی کەوتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە