کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٠:٥٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ناوچەی “سارداو” سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی “محەمەد خودایی” داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد خودایی ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی “کانی سێف” سەر بە شاری بانەیە، ئەم کۆڵبەرە کەلەکەی ٤ فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە.

تەرمی محەمەد خودای گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە