کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانه بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٥ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٢:٣٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سنووری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی محەممەد ئەمین قادری کوڕی ساڵح ڕاگەیاندووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنووری بانە کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە