کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت، لە ١٠ ڕۆژدا پێنج کۆڵبەر کوژراون

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٩:٥٦


هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٢ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بەردەپانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە ٣٢ ساڵ تەمەنی بووە، ”کامران مەولانیا“ و خەڵکی گوندی گەولان ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی کچێکی پێنج ساڵان بووە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی خۆی، سەردەشت و بانە کوژراون کە جوار کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ و کەسێکیان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە