کوژرانی کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵە لە سەردەشت

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی مێرمنداڵیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:٢١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی مێرمنداڵیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٥ دێسامبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بێتووشی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵ بووە، ”هادی حوسێنی خەڵکی ڕەبەت ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی حوسێنیئەرکی سەرپەرەستی ٤ خۆشکی چووکەتر لەخۆی بە ئەستۆ بووە و هەر بۆیەش ناچار بووە ڕوو لە کۆڵبەری بکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە