کوژرانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە سنوورەکانی پیرانشار

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٦ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٩:٣١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەرێکی سەردەشتی کردووە و کوشتوویانە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی ”گومان“ سەر بە شاری سەردەشت بووە، ”خدر موفیدی“ ڕاگەیەندراوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە سەردەشتییە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا چوار کۆڵبەری خەلکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو یان بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە