کوژرانی یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پاوە

هەنگاو: یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا کوژرا.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:٤٧

 

هەنگاو: یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشت بەستن بە سەرچاوە خۆجێەکان، ئێوارەی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩(١ی مارسی ٢٠٢٠)، لە سنوری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان، تێکەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان چەکدارەکانی ئێران و گرووپێکی نەناسراو هاتووەتە ئاراوە.

لە ئەنجامی ئەو تێکەڵچوونەدا یەکێک لە چەکدارەکانی ئێران بە ناوی “مەهدی محەمەدی” کوژراوە. سەرچاوەکانی هەنگاو باسیان لەوە کردووە کە مەهدی خەڵکی گوندی "سەرەواڵە" سەر بە شاری دێولانی پارێزگای سنە بووە.

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لایەنی بەرانبەر ویستوویەتی بێتە نێو سنوورەکانی ئێرانەوە و دوای تێکەڵچوونەکە ناوچەکەیان جێ هێشتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپ یان حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە