کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەهۆی بەشوودانی زۆرەملییەوە خۆی کوشت

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەریوان بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناچار کرابوو مێرد بە ئامۆزایەکی خۆی بکات، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٠:١٧

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەریوان بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناچار کرابوو  مێرد بە ئامۆزایەکی خۆی بکات، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٩ی دێسامبری ٢٠١٨)، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان بە ناوی “چرۆ نیک زاد” کچی عەلی لە ڕێکای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نیک زاد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە “ چرۆ ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز بە نابەدڵی خۆی ناچار کراوە کە لەگەڵ ئامۆزایەکی بەناوی بیلال ژیانی هاوبەش پێک بێنێت و تەنیا چەند ڕۆژ دوای شاییەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

بە پشتەبستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (٢٠١٨) سێ کچی کورد بە هۆی بەشوودانی زۆرەملییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە