کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە جوانڕۆ خۆی کوشت/ لە کەمتر ٨٠ ڕۆژدا ٨ کچی مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە

هەنگاو: کچێکی مێرمندانی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:٤٧

 

هەنگاو: کچێکی مێرمندانی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨/ ١٣ی مارسی ٢٠١٩)، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”یوسرا فەتحی“  تەمەن ١٧ ساڵ کچی عوسمان خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادا، یوسرا بە هۆی کێشەی خێزانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ و دواتر لەکاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییە ٨ کچی میر منداڵ واتە هەر ١٠ ڕۆژ کچێکی مێرمنداڵ کە تەمنیان لە خوارەوەی ١٨ ساڵ بووە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە