کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

19:53 - 30 July 2018

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری سەقز کە پێشتر هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. ئەمڕۆ دووشەممە (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٣٠ی ژوئیەی ٢٠١٨)، ئیلهام فاتمی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، کە پێشتر هەوڵی خۆکوشطنی دابوو، گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سەقز وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئیلهام نزیکەی ٤٠ شەو پێش لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشطنی دابوو. 

ناوبراو دوای خواردنی ڕێژەیەکی زۆر حەب تووشی جەڵتەی مێشک ببوو و هەتا ڕۆژی ڕابردووش هەر لەنەخۆشخانەی شاری سەقز ڕاگیرابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی فاتمی ڕایگەیاند کە ئیلهام بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.