کچێکی مەهابادی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ئەو شارە، کچێکی گەنجیان دەستبەسەر کرد.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٥٦

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ئەو شارە، کچێکی گەنجیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٢٦ی سپتامبر ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات مەهاباد هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کچێکی کورد بە ناوی “ئەفسانە خورسەندی” و دەستبەسەریان کردووە.

ڕۆژی ڕابردوو، برای ئەفسانە بە ناوی ئارام خورسەندی و هاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی حەسەن ئەرتەنگ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە