کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق بریندار کرا.

١٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ١١:١١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزەکانی سنوورپارێزی عێراق لە سنووری “بیاره” تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “یاسر محەمەد بەیگی” خەڵکی گوندی “هانە گەرمەڵە” سەر بە شارۆچکەی نەوسوود ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە