کۆڵبەرێک لە خۆی بریندار کرا و شت و مەکی کۆڵبەرانی بانە ئاگری تێبەردا + ڤیدیۆ

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا کۆڵبەرێکی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار و ئەو هێزانە لە سنووری بانەش شت و مەکی

٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٠:٠٦

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا کۆڵبەرێکی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار و ئەو هێزانە لە سنووری بانەش شت و مەکی کۆڵبەرانیان زەوت و ئاگریان تێبەرداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٥ی فێوریەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە شت و مەکی ٤٠ کۆڵبەریان زەوت کردووە و ئاگریان تێبەرداوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێک کە ”ماف نیوز“ بڵاوی کردووەتەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٦ ساڵە ”مەجید عەزیمی“ کوڕێ عەبدولخالق ڕاگەیەندراوە کە پشتی پێکراوە.

ئەو کۆلبەرە لە بەرزاییەکانی نێوان گوندەکانی ”وار و بەدلان“ کراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە