کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٢٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢١٠)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سەعدوون ئەحمەدی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە سەعدوون ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە فەرماندەکانی پایگای هەنگەژاڵ بە نازناوی “کاشانی” خەڵکی ئەردەبیل کوژراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە