کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەڵماس کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ تورکیا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٧ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٨:٢١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ تورکیا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٦ی دێسامبری ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی فەرزاد سەعدووزاده تەمەن ٤١ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی جێگیر لە پایگای سنووری گوندی کوزەڕەش لە مەودایەکی نزیکەوە و بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە باری جگەرەیان بەرەو تورکیا بردووە و لەئاکامدا فەرزاد کوژراوە.

فەرزاد سەعدووزادە خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی کوزەڕەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە