کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی سەردەشت بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە نزیک مانگێک پێش ئێستا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٥:١٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە نزیک مانگێک پێش ئێستا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”پەیمان یوسفی“ کە نزیک مانگێک پێش ئێستا لە سنوورەکانی ئەو شارەی بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

پەیمان یوسفی خێزاندار بووە و ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەر (٤ی ئۆکتۆبر) بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە