کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری پاوە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

١٥ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٥:٤٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری پاوە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٥ی ژوئنەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی بە ساڵاچووی خەڵکی نەوسوود بە ناوی “وەهبی فەتاحی” لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی شۆشمێ سەر بە شاری نەوسوود گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، وەهبی فەتاحی بە هۆی ڕاوستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە کوڕێکی وەهبی فەتاحی بە ناوی ئەشکان فەتاحی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ ( ٥ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شۆشمێ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە