کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لە سنووری بانە بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٩:١٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٤ی ماسی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”ئەشتەراو“ی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”ڕەئووف عارفی“ پێکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەئووف عارفی تەمەن ٥٠ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بەساڵاچووە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە