کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٣٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٥ی فێوریەی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنووری نەنۆڕی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاواەی ”ئارمان فەلاحی“ خەڵکی گوندی ”بێڵوو“ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە لەو ڕێژەیە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٦ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە