کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران گورچیلەیەکی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە کە ڕۆژی ڕابردوو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، گورچیلەیەکی لە دەست دا.

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٧:٥٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە کە ڕۆژی ڕابردوو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، گورچیلەیەکی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ‘نەنۆڕ”ی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “یاسر خوسرەوی” بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک بنەماڵەی خوسرەوی، یاسر سک و لاکەلەکەی بە سەختی بریندار بووە و دوای گوازرانەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە ئەنجامدا گورچیلەیەکی لە دەست داوە.

یاسر خوسرەوی خەڵکی گوندی زێویەی شاری بانەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە