کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی کەوتنە ناو ڕووبار خنکا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنەوە نێو ڕووبار خنکا.

٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١١:٠٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنەوە نێو ڕووبار خنکا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە (٤ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ٢٥ی دێسامبری ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی کەوتنە نێو چەمی (زەڵێ) گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “یاسین ڕحیمی” کوری ناسر و خەڵکی ئاوایی بڵەسەن ڕاگەیاندووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨، دوو کۆڵبەر بە هۆی کەوتنە نێو  ڕووبار خنکان و گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە