کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ئورمیە کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٠١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. شەوی (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی شناتاڵ کە ناوچەیەکی سنووری شاری سەڵماسە، تەقەیان لە پۆلێک لەکۆلبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی کە خـێزانداریش بووە، ”سڵێمان بادووشیوە“ کوڕی عیسا و خەڵکی گوندی دەرگە سەر بە شاری کۆساری سەڵماس ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە