کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بریندار کرا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت بونەتە قوربانی

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو. لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٢٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سە.

٢٦ خەرمانان ٢٧١٨، ١٠:٣٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا. لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٢٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت کوژراون و بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە (٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”رەحیم باپیری“ لەناوچەی دۆڵەبی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕیژی گوللە و بە سەختی بریندار بوون.

ڕەحیم باپیری خێزاندار و باوکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی سیسێری سەردەشت بووە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەسەرەتای ٢٠١٧ هەتا ئێستا ٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت کوژراون و ١٩ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە