کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:٣٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ( ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم کەسێکیان بریندار کردووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە”کاوە دەشمیر” خەڵکی ئاوایی گزگسەکی سە بە پیرانشار ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە  ئێستا لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

هەواڵەکان باس لە بریندار بوونی چەند کۆڵبەری دیکە دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئەو زانیاریانە بۆ هەنگاو پشت راست نەکراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە