کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوو

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.

٧ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:١١

 

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە (٦ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری کانی زەردی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار کرا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”ڕەزا“ ناسراو بە ”ڕەزای وەستا سیمانی“ ڕاگەیاندووە.

ڕەزا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام هەتا ئێستا بە هۆشی خۆی نەهاتووەتەوە و  لەبەشی ئای سی یوو لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە