کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێک گیانی لەدەست دا

هەنگاو:کۆڵبەرێکی لاو سنوورەکانی شاری پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست دا.

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٨:٤١

 

هەنگاو:کۆڵبەرێکی لاو سنوورەکانی شاری پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنج شەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٣ ساڵە ”جواد ڕوستەم نژاد“ کوڕی کەریم ڕاگەیەندراوە کە خێزانداریشە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەواد ڕوستەم نژاد لە شوێنێک بە ناوی ”دەرە هەرات“ ویستوویە لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەرباز بێت کە لە هەڵدێرێکەوە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە