کۆڵبەرێکی پیرانشاری بریندار بوو، لە ٥ مانگدا ١٤ کۆڵبەری پیرانشاری بوونەتە قوربانی

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

١١ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٢٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی پێنج شەممە (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٣١ی مەی ٢٠١٨)، لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”بەردە ڕووخاو“ چەکدارانی ئێران پۆلێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕیژی گوللە.

لە ئاکامی ئەو دەستڕێژیەدا کۆڵبەریکی خەڵکی گوندی ”قەڵاتە ڕەش“ بە ناوی ”عەبدوڵڵا“ بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە پیرانشار ڕایگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر لاقی کەوتووە و تووشی خوێنڕێژییەکی زۆر بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەسەرەتای سالی ٢٠١٨ی زایینییەوە ٣ کۆڵبەری پیرانشاری لە سنوورەکانی ئەو شارە کوژراون و ١١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە