کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی تورکیا کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ماکۆ لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژرا.

٣١ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠١:٥٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ماکۆ لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەزیز محەمەدزاده” کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز محەمەدزادە خەڵکی گوندی “قزڵ ئەرەخ” سەر بە شاری ماکۆ بووە و لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزەکانی تورکیا تەقەی لێکراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ٢٠٢١ (کەمتر لە ٦ مانگ) لانیکەم ٣ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی تورکیا کوژراون و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە