کۆڵبەرێکی کورد لە شاری خۆی بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سەرسنوورەکانی شاری خۆی بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا.

٢٩ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٩:٤٣


هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سەرسنوورەکانی شاری خۆی بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، ٢٨ی رەشەمەی ٢٧١٩(١٨ی مارسی ٢٠٢٠)، تەرمی کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئازاد عومەری"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "راویان"، لە کوێستانەکانی سەرسنووری ناحیەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.


ناوبراو بە هۆی سەرما و بەفربارینەوە گیانی لە دەست داوە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رەشەمەی ئەمساڵدا، ٢ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داوە و ٥ کۆڵبەریش بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە