کەیوان عەبدوڵڵا زادە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: کەیوان عەبدوڵازادە، هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لە نزیک شاری کەرەج، هێرش کرایە سەری و هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لێ کرد، ڕ

٢٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٠٥

 

هەنگاو: کەیوان عەبدوڵازادە، هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لە نزیک شاری کەرەج، هێرش کرایە سەری و هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لێ کرد، ڕۆژی پێنجشەممە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێنی لە بەندیخانەی کەرەج ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” کەیوان عەبدوڵازادە، کوری ڕەسوڵ، خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی گەلاوێژ٢٧١٨/ ٥ ژانویە ٢٠١٨) لە هەشتگرد بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاغ، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە هێرش کرایە سەری، دوایی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەرپرسان بە مەبستی سەرپۆش دانان لەسەر هەڵەی خۆیان، نزیکەی ٨ گرەم هێرۆیین لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دادەنێنو  پەروەندە سازی بۆ دەکەن.

کەیوان کە لە بارودۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبا و سینگ و سک و سمتی نەشتەرگەری بۆ کراوە، ناوبراو بە فەرمانی سەردۆزگەر پەروەندە بە برانکاردەوە بانگهێشتی دادگای کەرەج کراوە بە وتەی یەکێک لە نزیکانی کەیوان،ناوبراو هەڵسووکەوتێکی زۆر ناشایست و توندوتیژی لەگەڵ کەیوان هەبووە و بە حاڵەوە کەیوانی ناردووە بۆ بەندیخانە.

لە ئاکامدا ڕۆژی پێنجشەممە بنەماڵەی کەیوان دەتوانن بارمتەیەکی ٣٠٠ میلوێنی بۆ ئازادی ناوبراو دابنێن و  کەیوان ئازاد بکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەروەندەی کەیوان زۆر ئاڵۆزە و هێزی ئینتزامی بە هۆی بێ ئەخلاقی مەئمورەکانیان لە ڕەوتی ئەم پەروەندە دەیانهەوێ، پەروەندەسازی بۆ کەیوان بکەن و مەحکوومی بکەن.

لەو تۆمەتانەی کە بە پۆلیس براوە بریتییە لە: دانانی مادەی هۆشبەر لە نێو ترۆمبیلی تاوانبار، ڕاوەدوونانی لە شەو بە بێ هەڵکردنی چرا، چوونە دەرەوەی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پۆلیسی هەشتگرد و چوونە ناو ناوچەی پۆلیسی کەرەج، نوسینی ڕاپۆرت بە شێوەیەک ڕاپۆری دو بنکەی پلیسی هەشتگرد و کەرەج زۆر دژی یەکن.

پۆلیس و دادگۆستەری بریاریان داوە بەهەر شێوەیەک کەیوان مەحکوم بکەن.

بنەماڵەی ئەم هاووڵاتیە کردە، لە هەموو کەسایەتی و ناوەندەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و بەرپرسانی و کاربەدەستانی ئێران داوا دەکەن ڕێگری لە مەحکووم کردنی کوڕەکەیان بکەن و تۆمەتبارە سەرەکییەکان سزا بدرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە