گرووپێکی چەکداری نزیک لە حدک لە شاری شنۆ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی

هەنگاو: گرووپی چەکداری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە لە شاری هێرشیان .

١٠ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٥٤

 

هەنگاو: گرووپی چەکداری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە لە شاری هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران.

بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە هەڵگری ١٠ کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت بووە کراوەتە ئامانج و لەئاکامدا ٤ کەس کوژراون و بریندار بوون.

ئەو هێرشە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕەۆی ڕۆژی شەممە (١٠ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١ی سێپتامبری ٢٠١٨) ئەنجام دراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لەوبارەوە ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە لە جاددەی شنۆ بۆ نەغەدە و بۆ سەر مینی پاسێک ئەنجامدراوە کە سێ ئەندامی سپای پاسدارانی تێدا بووە و لە ئاکامدا ئەندامێکی سپای پاسداران کە خەڵکی ئورمیە بووە بریندار بووە.

ئەو پاسدارە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە