گیان لە دەستدانی ژنێکی پەناخوازی کورد لە ڕێگای یۆنان

هەنگاو: ژنێکی پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٤:٢٧

 

هەنگاو: ژنێکی پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، ژنێکی پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “مێهری نەبی زاده” تەمەن ٢٧ ساڵ لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دووری ڕێگا و ماندوویەتی گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهری نەبیزاده هاوڕێ لەگەڵ هاوژین و دوو کچە ٤ و ٧ ساڵانەکەی لە سنووری ویشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتوون و بە هۆی دووری ڕێگاکە ماندوویەتی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١ پەناخوازی کورد کە لە ئێرانەوە ویستوویانە خۆیان بگەیننە وڵاتانی ئەورووپایی گیانیان لە دەست داوە کە لەو ژمارەیە ٩ کەسیان خەڵکی شاری سەردەشت بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە