ئورمیە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی پەروین ڕاسق قزلباش هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ماکۆ

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٣:٠٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ۵۰ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی پەروین (ئەختەر) ڕاسق قزلباش، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ئورمیە، هێشتا هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنووس، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پەروین ڕاسق قزلباش، تەمەن ۳۳ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ (۲۸ی ژوئەنی ۲۰۲۶) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی پەروین ڕاسق قزلباش بۆ ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانی ئورمیە و ماکۆ، ئەم ناوەندانە خۆیان لە هەر جۆرە وەڵامدانەوەیەک سەبارەت بە باری تەندروستی، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو دەبوێرن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە