ئیتلاعاتی سپای سنە هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەر کرد

ئیتلاعاتی سپای سنە هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەر کرد

13:28 - 17 September 2019

 

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکوومتی ئێران لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە سنە، هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٦ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گوندی شیان سەربە بەخش (ناحیە)ی سیروانی سنە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی “گۆران خودامورادی” دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سنە ڕایگەیاند کە گۆران خودامورادی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێك بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتیە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی  بێ ئاکام بووە.