ئیتلاعاتی سپای سنە ژن و مێردێکیان دەستبەسەر کردووە

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ماوەی طۆژانی ڕابردوو چالاکێکی مەدەنی کوردیان دوای ئازادی هاوژینەکەی دەستبەسەر کردووە.

١ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٥٧

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ماوەی طۆژانی ڕابردوو چالاکێکی مەدەنی کوردیان دوای ئازادی هاوژینەکەی دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ی حەفتەی ڕابردوو(٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨)، هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە، چالاکیکی مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوی (کەریم ئەسغەری) دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

کەریم ئەسغەری دوایی سێ ڕۆژ لە ئازادی هاوژینەکەی کە یەکیک لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارهینانی سنە بووە ، دەستبەسەر کرا.

مهرانە مورادی هاوسەری کەریم ئەسغەری ڕۆژی چوارشەممە (٤ی ڕەزبەر ٢٧١٨ / ٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

دوای تێپەربوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی کەریم ئەسغەری هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە