ئیلام .. لە یەک حەفتەدا ٦ کەس بەهۆی هەژارییەوە خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لەماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا شەش کەس لە پارێزگای ئیلام کە سێ کەسیان تەمەنیان لە خوارەوەی ١٧ ساڵ بووە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:٠٢

 

هەنگاو: لەماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا شەش کەس لە پارێزگای ئیلام کە سێ کەسیان تەمەنیان لە خوارەوەی ١٧ ساڵ بووە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئیلام کە سێ کەسیان تەمەنیان کەمتر بووە لە ١٧ ساڵ، بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە (٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی ئابدانان بە ناوی “م . ر” ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکە و هەمان ڕۆژ، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی “چەمشیر” سەر بە شاری سیروان بەناوی “کازم ئەشتەری فەیلی” لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە خۆی کوشتووە.

هەروەها و بەپێی کەناڵە تێلگرامییەکانی شاری مێهران، پیاوێک کە ناسنامەکی ئاشکرا نەبووە بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسییەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی دووشەممەش لاویکی خەڵی سەرابلە بە ناوی “محەمەد . ڕ” خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی دێڵۆڕان بەناوی “ماریا عەبدی” بە هۆی هەژاری و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە،  ڕۆژی شەممە (٣١ی خەرمانان / ٢٢ی سێپتامبر)، منداڵێکت تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی ڕامین ئیپەکپوور  بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە