یونس یاهوو بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کر

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٠٩:٣٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی ماوفی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢ی نۆڤەمبری٢٠٢١)، یونس یاهوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی “کۆسە کەرێز”ی مەهاباد دوای نزیەکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یونس یاهوو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کراوە.

یونس یاهوو ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە