یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا.

٨ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢١:٤٢

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان لە شاری شاباد (ئیسلام ئاوا) هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ”سوهراب ڕەحیمی“ یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا  لەکاتی دەستبەسەر کردنی سوهراب ڕەحیمی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەلووپەلە تاکەکەسییەکانی وەکوو کتێب، مۆبایل و لەپ تۆبی ناوبراودا گرتووە.

سوهراب ڕەحیمی پێشتر پشتگیری ئەو ١٤ کەسەی کردبوو کە داوایان کردبوو عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران دەست لەکار بکێشێتەوە.

لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا داریووش مورادی، سوهراب مورادی، ئەحمەد بەساتی، ئاکۆ جەلیلیان، هومایون عەباسی و ئانیسا جەعفەری کە سەرجەمیان خەڵکی شاری شاباد بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شارەکانی شاباد، تاران و کرماشان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە