ئەو منداڵە بۆکانیەی لەلایەن زڕدایکیەوە ئەشکەنجە درابوو، گیانی لە دەست دا

ئەو منداڵە بۆکانیەی لەلایەن زڕدایکیەوە ئەشکەنجە درابوو، گیانی لە دەست دا

15:53 - 14 August 2018

 

هەنگاو: ئەو منداڵە تەمەن ٦ ساڵەی خەڵکی بۆکان کە لەلایەن زڕدایکیەوە ئەشکەنجە درابوو و تووشی مەرگی مێشک ببوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو ڕێکەوتی (١١ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ژیوان دەروێشی” کوڕی محەمەد ئەمین بە هۆی ئەوەی لەلایەن زڕدایکیەوە ئەشکەنجە درابوو، تووشی مەرگی مێشک ببو و لە نەخۆشخانە ڕاگیرابوو.

ئەو منداڵە پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە سەرئەنجام ڕۆژی دووشەممە (٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) گیانی لە دەست دا.

پێشتر ئەیووب ئازین پوور، جێگری سیاسی کۆمەڵایەتی فەرماندار (قایم مقام)ی بۆکان، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی مەرگی مێشکی ئەو منداڵە ٦ ساڵە، بە هەواڵدەریی هەواڵنێرانی لاوی ڕاگەیاندبوو کە ” باوکی ئەو منداڵە سکاڵای لەسەر ژنەکەی کە دەکاتە زڕدایکی منداڵەکە، تۆمار کردووە و چاوەڕوانی حوکمی دەزگای دادوەرین“.