سەمەد شابۆیی دوای دوو سەد و چوار ڕۆژ دەستبەسەربوون بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، دوای شەش مانگ و ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون، لە ئاکامدا بەدانانی بارمتەی قو

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٣:٢٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، دوای شەش مانگ و ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون، لە ئاکامدا بەدانانی بارمتەی قورسی سێ ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٢ی مارسی ٢٠٢٤)، سەمەد شابۆیی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شاری شنۆ، بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ئازاد کرا.

شایەنی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژانی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەشکرابوو و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ برای سەمەد شابۆیی، سیامەند شابۆیی، لە چالاکوانانی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێری پایتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

سەمەد شابۆیی، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ گەلاوێژ (٢١ی ئاگوست)، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و دوای ماوەیەک بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گواسترایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە