ئازادیی کاتی سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس

١٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٢:٤٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و ئومێد خزنەژاد، دوای چوار مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢٤) سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و ئومێد خزرنەژاد، لە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران.

شوانە خزرنەژاد و ئەحەد خزرنەژاد ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و دوای چوار مانگ و ١٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی ئازاد کران.

ئومێد خزرنەژاد لە دوای پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکانی شوانە و ئەحەد بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بانگ و دەستبەسەر کرا، ناوبراو لە دوای چوار مانگ و١٠ ڕۆژ بە شێوەی کاتی کاتی بە دانانی بارمتەی دوو ملیاری ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی دەستبەسەربوونیاندا لە سەرەتاییترین مافە یاساییەکانیان وەکوو دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان بێبەش بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە