سەوڵاوا؛ سێ مانگ دەستبەسەرکران و بێسەروشوێنبوونی یاسر ئەدوایی

٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢٠:٤٢

هەنگاو، دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

یاسر ئەدوایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەوڵاوا، دوو مانگ و ٢٨ ڕۆژی ڕابردووی لە دەستبەسەریدا تێپەڕاندووە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یاسر ئەدوایی، خەڵکی گوندی "سلێن"ی سەر بە سەوڵاوا، ٨٨ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

یاسر ئەدوایی لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

یاسر ئەدوایی هاوڕێ لەگەڵ سەلمان ئەدوایی، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

شایانی باسە کە سەلمان ئەدوایی دوای ٤٥ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباردا، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانە ئازاد کرا، بەڵام یاسر ئەدوایی هێشتا هەر لە دەستبەسەریدا ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە